Translated using Weblate (Kurdish (Central))

Currently translated at 100.0% (9 of 9 strings)

Translation: Simple Mobile Tools/Simple App Launcher metadata
Translate-URL: https://hosted.weblate.org/projects/simple-mobile-tools/simple-app-launcher-metadata/ckb/
This commit is contained in:
Goran Gharib Karim 2023-09-12 11:28:46 +00:00 committed by Hosted Weblate
parent 96f2ef9605
commit 32fe2239df
No known key found for this signature in database
GPG Key ID: A3FAAA06E6569B4C
3 changed files with 34 additions and 0 deletions

View File

@ -0,0 +1,32 @@
ڕێکخەرێکی زۆر باش و سەرکەوتوو بۆ پیشاندانی ئایکۆنەکانی بەرنامەی دڵخوازت بەخێرایی، دەتوانیت بە ئاسانی هەر ئایکۆنێک بتەوێ زیادی بکەیت، بۆیە جارێکی تر ناچار نابیت بەناو بەرنامە بێسودەکاندا بگەڕێیت بۆ دۆزینەوەی ئەو بەرنامەیەی کە پێویستتە، هەروەها دەتوانیت ناوی بەرنامەکان بە ئارەزووی خۆت بگۆڕیت.
دەتوانیت ڕەنگەکان بە شێوازی جیاوازی خۆت دابنێیت، هەروەها ئەم بەرنامەیە پشتگیری تەواو دۆخی تاریک دەکات بۆ ئەوەی هەستێکی نەرمترت پێبدات لەکاتی بەکارهێنانی ئامێرەکەتدا.
بژاردەیەک هەیە بۆ داخستنی خودی بەرنامەکە لە کاتی کردنەوەی هەر بەرنامەیەکی جیاواز بۆ بەکارهێنان بە ئاسانی.
ناتوانیت بەرنامە تایبەتەکانی سیستەم بسڕینەوە بەهۆی ڕێگری سیستەمەوە، تەنها دەتوانیت ئایکۆنەکانیان بشاریتەوە و پشتگوێیان بخەیت.
دیزاینی تایبەتی و تەوەرەی تاریکی لەگەڵدایە بە شێوەی بنەڕەتی، ئەزموونی بەکارهێنەری نایاب بۆ بەکارهێنانی ئاسان دابین دەکات، بەبێ بوونی ئینتەرنێت، تایبەتمەندی و ئاسایش و سەقامگیری زیاترت پێدەبەخشێت لە چاو بەرنامەکانی تردا، لەڕێی بەکارهێنانی ئەم بەرنامەیە پێویست ناکات ئامێرەکەت بە هیچ تۆڕێکەوە ببەستیتەوە، بە سادەیی دایمەزرێنە و بەکاری بهێنە.
هیچ جۆرە ڕیکلامێک و مۆڵەتێکی ناپێویست لەخۆناگرێت، بە تەواوی سەرچاوە کراوەیە، ڕەنگی تایبەتمەند و پشتگیری لە دۆخی تاریک دەکات بۆ ئەوەی شاشەی سەرەکی بەرنامەکانت زیاتر سەرسوڕهێنەر دەربکەوێت، بەم بەرنامەیە دەتوانیت چێژ لە ئایکۆن و دیزاینی جیاواز و نوێ و باشتر وەربگریت کە لە هیچ بەرمامەیەکی تری هاوشێوە بەردەست نین.
تایبتمەندییەکان:
- تەوەرەی تاریک بۆ ئەوەی هەستێکی نەرمترت پێبدات بە ئامێرەکەت.
- گەشتکردن بە ئاسانی لە ڕێگەی لانچەرەوە بۆ ئەوەی بتوانیت باشترینیان بۆ خۆت هەڵبژێریت.
- ڕێکخستنی ئەپەکانت بە بەشەکان.
- تەوەرەی ڕەنگی نایاب.
- هیچ ڕیکلامێکی بێزارکەر.
- چێژوەرگرتن!
لیستی سەرجەم بەرنامەکان لێرە ببینە:
https://www.simplemobiletools.com
فەیسبووک:
https://www.facebook.com/simplemobiletools
ڕیدیت:
https://www.reddit.com/r/SimpleMobileTools
تێلیگرام:
https://t.me/SimpleMobileTools

View File

@ -0,0 +1 @@
ڕێکخەرێکی زۆرباش بۆ پیشاندان ڕێکخستنی بەرنامەکانت بەدڵی خۆت.

View File

@ -0,0 +1 @@
Simple App Launcher